Privacy Policy

Personal Data Management
سیاسەتی پاراستنی مەرجەکان 

ئەم ماڵپەڕە کە کاردەکات لەسێبەرى هەڵگرى مۆڵەتى ئای- تەینمێنت ئێن ڤییە، پابەندە بە پاراستنى تایبەتمەندێتى وئاسایشى زانیارییە کەسییەکانى پەیوەست بە هەموو سەردانیکەرێکەوە. ئەم ماڵپەڕە زانیارییە کەسییەکانت بۆ دابین دەکات بۆ گەیشتن پێى و خۆتۆمارکردن. سیاسەتی پاراستنی مەرجەکانمان پێویستییەکانى ئێستەى سەردانیکەرەکان بەدی دەهێنێت کە دەیانەوێت بزانن کام زانیاریی کەسی هەڵدەگرین، چونکە ئێمە ئەوە دەکەین، وە بەکارهێنانە کرداریەکەى بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێساکانی پەڕلەمانی ئەوروپا دەربارەى پاراستنى زانیارى(ڕێنمایى CE 95/46/EC) لەگەڵ نهێنیدارێتى پەیوەندییە ئەلەکترۆنیەکان (ڕێنمایى CE/2002/58/EC)، ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ هێشتنەوەى پاراستنی ئاسایشی زانیارییەکانت لە هەموو کاتێکدا لە ڕێی جێبەجێ کردنی جڵەوگیرى گونجاوى تەکنیکى و ڕێکخراوەیییەوە. تکایە ساتێک تەرخان بکە بۆ خوێندنەوەى ئەم سیاسەتەى خوارەوە بۆ فێربوونى چۆنیەتی پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت، وەکو بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان و دواتر پەسەندکردنى مەرجەکانی.

ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاریی کەسی

ئێمە زانیارییە کەسییەکان کۆدەکەینەوە و بەکاری دەهێنین بۆ بەدیهێنانی پێداویستییە یاسایی و ڕیکخستنییەکان، بۆ مەبەستى مێژوویى و ئامار، بۆ ئاسایش و جڵەوگیرى، بۆدابینکردنى خزمەتگوزارییەکانمان، و بۆ دابینکردنى خزمەتگوزاریی زیاتر لەداهاتوودا. لەکاتێکەوە بۆ کاتێکى تر، دەشێت زانیارییە کەسیەکانت بەکاربهێنین بۆ پەیوەندیکردن پێتەوە لەڕێی مەیل، ئیمەیل، تەلەفۆن یان هێڵى مۆبایل و بۆ ئاشنا کردنت بە بەرهەمەکان یان ڕووداوەکانمان، چالاکیەکانمان، پرۆژەکانمان، پلانەکانمان، بەرەوپێشچوونەکانمان، بیزنسەکانمان و ئۆفەرە تایبەتییەکانمان کە ڕێکلامى بۆ کرابێت یان لەلایەن کۆمپانیاکەوە جێبەجێ کرابێت. دابینکردنى زانیارییەکانت ئەوە دەخاتە ڕوو کە بەکارهێنان بەگوێرەى سیاسەتی پاراستنی مەرجەکان ڕوودەدات و خۆى نابینێتەوە لە پێشێلکردنى مافەکانیدا کە پێکهێنراوە لە ڕێساى پاراستنى زانیارییدا (بڕگەى ٤٤٠ لە یاساکانى ووڵاتى ماڵتا). پێشنیار دەکەین پەیوەندیمان پێوە بکەیت لەهەر کاتێکدا ئەگەر حەز بە وەرگرتنی ماددەی ڕێکلامکردن نەکەیت.

ئاشكراكردنى زانیاریی کەسی بۆ لایەنەکانى سێیەم

کۆمپانیاکە هەڵناسێت بە ئاشكرا كردنى زانیاری بەشداربوو بۆ لایەنەکانى سێیەم، جگە لە کارمەندە تەکنیکییەکانى کۆمپانیاکە کە چوونەناوەوەى یاساییان هەیە بەمەبەستى دابینکردنى خزمەتگوزارییەکان، هەرچەندە دەشێت کۆمپانیاکە ملکەچ بکرێت لەلایەن یاساوە یان پرۆسەى یاسایییەوە بۆ بەڕاپۆرت ناردنى زانیاریی کەسى بۆ دەسەڵاتە تایبەتمەندەکان، بەتایبەتى بۆ دەسەڵاتەکانی یانەسیب و یاریکردن. 

پاراستنى زانیاریی کەسى

کۆمپانیاکە پارێزگارى لەو زانیارییانە دەکات کە بەکارهێنەرەکان دەینێرن، بەبەکارهێنانى پرۆسە گونجاوەکانى ماددى، ئەلەکترۆنى و بەڕیوەبردن. بەنهێنیکردنی SSL بەکار دەهێنرێت لە سەر ماڵپەڕەکە بۆ گواستنەوەى زانیاریی هەستیار و بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ سیستەمى پارەپێدانەکەمان. تکایە تێبینى ئەوە بکە کە ئێمە ناتوانین مسۆگەرى ئەوەبکەین کە هەموو زانیاریى گواستراوە لە سەر تۆڕى ئینتەرنێت بە تەواوەتى ئاسایشى پارێزراوە. لەبەرئەوە،  داوات لێ دەکەین بۆ گرتنەبەرى هەموو دووربينیەک بۆ پارێزگاریکردن لە زانیارییە کەسیەکانت کاتێک کە لە سەر ئینتەرنێتیت.

گەیشتن بە زانیاری کەسی

مافى ئەوەت هەیە کە بگەیت بەو زانیارییانەى هەمانە لەبارەى تۆوە. بۆ پێداچوونەوە و نوێ کردنەوەى زنیاریى پەیوەندیکردنى کەسی، بەئاسانی بچۆرە ناو سایتی ماڵپەڕەکەمان لەڕێی ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشەکەتانەوە یان لەڕێی پەیجەکەوە، هەژمارەکەم، کە لەوێدا دەتوانیت دەستکاری زانیارییەکان بکەیت. ئەگەر بە باشتری دەزانیت، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە خزمەتگوزارییەکانى بەشداربوو بە بەکارهێنانى ووردەکارییە بەردەستەکانی ناو ماڵپەڕەکە. زیاتر لەوەش، مافى ئەوەت هەیە کە ڕاستکردنەوە بکەیت بۆ هەر زانیارییەک کە وورد نەبێت، و ئەگەر پێویستى کرد دەتوانن هەڵیوەشێننەوە. مافى ئەوەمان هەیە کە داواى داواکارییەکى نوسراو بکەین سەبارەت بەو زانیارییانەى ئێمە دەیدەین.